ماوەی ١٠ ساڵە نەخۆشخانەیەکی بەغدا بە هەیکەلی ماوەتەوە

964+

 فەزیلیە- بەغداد

ماوەی ١٠ ساڵە باڵەخانەی نەخۆشخانەیەکی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی لە ناوچەی فەزیلیەی بەغدا نەتوانراوە تەواو بکرێت و بە هەیکەلی ماوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دەڵێت، شارەوانی بەغدا بەرپرسە لە تەواو نەبوونی.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە 964+ی راگەیاند، “لایەنی بەرپرس لە تەواونەبوونی پڕۆژەی  نەخۆشخانەی فەزیلیەی گشتی شارەوانی بەغدایە، چونکە پرۆژەکە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی هەرێمەکاندایە.”

پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فەزیلیە کە ٢٠٠ قەرەوێڵەی بۆ دانراوە، لەلایەن کۆمپانیای “پەنجەرەی بینا بۆ بازرگانی و بەڵێندەرایەتی گشتی” جێبەجێ دەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن شارەوانی بەغدا بەردی بناغەی بۆ دانرا.

بەهۆی تەواونەبوونی، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هێشتا نەخۆشخانەکەمان وەرنەگرتووە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە 964+ی وت، “لەگەڵ قایمقامیەت بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دەکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکە زۆر پێویستیان بەم نەخۆشخانەیە هەیە.”

بەهۆی تەواونەبوونی، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هێشتا نەخۆشخانەکەمان وەرنەگرتووە.

بە وتەی پارێزگاری بەغدا، محەمەد جابر عەتا، کە قسەی بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە، رێژەی ٧٠٪ی نەخۆشخانەکە تەواو بووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێتەوە و ٤٨ پزیشکی بۆ دابین بکرێت.