
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئومێد خۆشناو: زهویی سندوقی تاپۆ دهكرێن و دهتوانن بیكهن به خانوو
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
پارێزگاری ههولێر ئاشكرای كرد، خەمڵاندنی نرخی زەویی سندووقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن، ههروهها رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، ئاشكرای دەكات، بۆ زەویی سندووقی و خانووكردن لە حەرەمی گوندەكان و رێگەپێدان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو لە
كۆمەڵگاكان، سەرۆكی حكومەت رەزامەندی لەسەر چەند بڕیارێك دەربڕیوە، دەشڵێت: “خەمڵاندنی نرخی زەویی سندوقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت.”
به گوێرهی ئهو زانیارییانهی پهیجی فهرمیی پارێزگای ههولێر بڵاویكردووهتهوه، پێشتر ئەو رێنماییانهی بۆ زەویی سندووقی دەركرابوون، تێبینییان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی داواكارییەكی زۆری خەڵك هەبوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە رسووماتدا بكرێت، چونكە ئەوكات خەمڵاندنی تاپۆكردنیان بە 30%ی نرخی رۆژ بوو، لەو شوێنانەی كە زەوییەكانیان لێیە.
ئومێد خۆشناو دهڵێت، “لە ماوەی رابردوودا، ئێمە چەند كۆبوونەوەیەكمان كرد و داواكارییەكانی هاوڵاتیان تاوتوێ كران و كرانە كۆنووسێك و كۆنووسەكە پەسند كرا.”
زەویی سندووقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بە شێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە ئەوان بکرێنە خانوو.
پارێزگاری هەولێر ئاشكراشی كرد، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێناو خەڵكی كەمدرامەتدا رەزامەندیی دەربڕیوە، وتیشی: “كۆنووسەكەمان بۆ سەرۆكی حكوومەت نارد، ئەویش لە پێناو كارئاسانی و هاوكاریی خەڵكی هەژار و كەمدرامەت، لە زەویی سندووقی و فراوانكردنی حەرەمی گوند، بە پێی پێویست و نۆژەنكرنەوەی ئەو خانووانەی كە لە شوێنەكانی دیكە كراون، رەزامەندیی لەسەر كۆنووسەكە داوە.”
ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد: “ئەو خانووانە پێشتر لەو شوێنانە دروست كراون و رێگەیان پێ نەدەدراوە نۆژەن بكرێنەوە، ئێستا هەواڵی خۆش بۆ ئەوان ئەوەیە، بڕیاری رێگەپێدانی نۆژەنككرنەوە دەدرێت و نۆژەنكردنەوەكانیش دەست پێ دەكەنەوە.”