پاڵەوانەکانی ئاسیا خەڵاتکران. وێنە:964
پاڵەوانەکانی ئاسیا خەڵات کران
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانە كوردهکانی یاریی لەشجوانی، كه له ریزهكانی هەڵبژاردەی عێراقن، دوای ئهنجامهكانیان له پاڵهوانیهتیی ئاسیا خەڵات کران.
لە بارەگای لقی سلێمانیی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق، ئهمڕۆ سێشهممه فیدراسیۆنی لەشجوانی سلێمانی پاڵەوانە کوردەکانی یاریی لەشجوانی، كه له هەڵبژاردەی عێراقیدان، خەڵات کرد، دوای ئهوهی لهم رۆژانهدا لە پاڵەوانیهتیی ئاسیا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
زانا عەبدوڵا، سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی لەشجوانی بە 964ـی وت، ئەنجامی پاڵەوانە کوردەکان لە پاڵەوانیهتیی ئاسیا، جێگەی سەربەرزییە، بۆیە وەک لقی سلێمانی رێزیان لێنان و خهڵاتیان كردن.
دلێر مەلا نوری، پاڵەوانی لهشجوانی له هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـی راگەیاند، پاڵەوانیهتییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو، بە تایبەت یاریزانانی ئێران و چین رکابەریی گەورەیان دەکرد.
پاڵەوانیهتیی وڵاتانی ئاسیا لە لوبنان كرا، هەڵبژاردەی عێراق دوای دەستەبەرکردنی 15 مەدالیای زێر، 18 مەدالیای زیو و 21 مەدالیای برۆنز، 384 خاڵی کۆکردەوە و توانی پلەی یەکەمی ریزبەندی پاڵەوانیهتییەکە بەدەست بهێنێت.
پاڵەوانە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەکەش پێکهاتبوون لە:
خەلیل عوسمان، مەدالیای زێڕی بردهوه
ئومێد ساڵح، مەدالیای زێڕ
دلێر مەلا نوری، دوو مەدالیای زیو و برۆنز
رێبین جەلال مەدالیای زیو.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا