نەیارە سەرسەختەکەی ئایفۆن و سامسونگ گەڕایەوە

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

کۆمپانیای مۆتۆڕۆلا نوێترین مۆبایلی خۆی لە چین بە ناوی “Moto X40” ناساند، کە کار بە نوێترین و بەهێزترین پرۆسێسەری سناپدراگۆن دەکات.

مۆبایلەکە خاوەنی کۆمەڵێ تایبەتمەندی بەرز و نایابە، بەڵام تایبەتترین شت لەم مۆبایلە نرخەکەیەتی کە بە نزیکەیی لە 490 دۆلاری ئەمریکی دەستپێدەکات، ئەم نرخەش بەراورد بە هاوئاستەکانی زۆر کەمە کێبڕکێی گشت رکابەرەکانی دەکات.

چەند تایبەمەندیەکی وەکو شاشەیەکی بەهێزی 6.7 ئینجی کە لە جۆری ئۆلیدە و توانای نوێبونەوەی 165 هێرتزی وادەکات مۆبایلەکە ئاسانتر بێت بۆ هەڵبژاردن لەلایەن کڕیاران لە کاتی بەراوردکردنیان

مۆبایلەکە خاوەنی باتریەکی گەورەیە بە قەبارەی 4600 ملی ئەمپێر و دەتوانێ تەنیا لە ماوەی پێنج خولەکدا لە سفرەوە بۆ سەدا 50 بارگاویی بێتەوە.

مۆتۆڕۆلا لە بنچینەدا کۆمپانیایێکی ئەمریکی بوو، بەڵام لە ساڵی 2014 کۆمپانیای لینۆفۆی چینی مۆتۆڕۆلای کڕییەوە بە نزیکەی سێ ملیار دۆلاری ئەمریکی.