ئینستاگرام تێبینی دەدات

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

ئینستاگرام تایبەتمەندیەکی بە ناوی “تێبینییەکان – Notes”ی راگەیاند بۆ تۆڕەکەی، کە لە رێگەیەوە دەتواندرێت هاوڕێ نزیکەکان ئاگادار بکرێنەوە لە پەیامێکی کورت.

ئینستاگرام بەردەوامە لە زیادکردن و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە تۆڕەکەی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕکابەرییە توندەکەی لەگەڵ تۆڕەکانی تر بەتایبەت تیکتۆک.

تایبەتمەندی “Notes” تایبەتە بە نوسینی کورتە ئاگادارییەک لە سەر وێنەی هاوڕێکانی لە بەشی لیستی هاوڕێکان لەسەرەوەی شاشەکە، کە نوسینەکە نابێ لە 60 پیت زیاتر بێت و تەنیا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە، دواتر بەشێوەی خودکارانە دەسڕێتەوە.

ئینستاگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە خاوەنی نزیکەی ملیارێک و 300 ملیۆن بەکارهێنەرە، لە ساڵی 2010 دامەزراوە کە لە ئێستادا خاوەنداریەتی دەکرێ لەلایەن کۆمپانیای مێتا.