کرواتیا پلەی سێیەمی مۆدیالی بەدەست هێنا

964+

توانا نەقی – هەولێر

کرواتیا، لەسەر پشتی ئەسپە رەشەکە توانی ببێتە پلەی سێیەمی مۆندیالی قەتەڕ.

کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ـی کانونی یەکەم، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و مەغریب بۆ بەدەست هێنانی پلەی سێیەم رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی حەوت، کرواتیا لە رێگەی یاریزان گڤاردیۆل توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، دوو خولەک دوای گۆڵەکەی کرواتیا، لە خولەکی نۆی یاریەکەدا ئەشرەف داری، یاریزانی مەغریب توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و تاقە گۆڵەکەی مەغریب تۆمار بکات.

هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٤٢، یاریزان میسلاڤ ئۆرسیج، گۆڵی دووەمی بۆ کرواتیا تۆمار کرد، یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا دوای پێشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە، هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا، ئەنجامی یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵیک لە بەرژەوەندی کرواتیا کۆتایی هات، بەم ئەنجامەش خەڵاتی پلەی سێیەمی مسۆگەرکرد.

سبەینێ ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا، لە یاریگای نوسێل، کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی کوردستا بەڕێوە دەچێت.