فڕۆکە خانەی هەولێر: هیچ کارمەندێکمان دەستگیر نەکراوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وا بڵاوکرایەوە کە 20 کارمەندی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر بە تۆمەتی پارە سپیکردنەوە دەستگیر کراون، فڕۆکەخانەکە رەتی دەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر لە راگەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە ژمارەیەک کارمەندیان بە تۆمەتی پارە سپیکردنەوە دەستگیرکرابێت.

دەشڵێت، ئەو هەواڵانە جگە لە تۆمەتێکی هەڵبەستراو بۆ فڕۆکەخانە هیچی تر نییە و داوادەکەن فڕۆکەخانەی هەولێر نەکرێت بە چەقی هەواڵی چەواشەکاریانە.

964 پەیوەندی بە ئاری نەجم بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە کرد و وتی، بە هیچ شێوەیەک یەک کارمەندیشیان دەستگیر نەکراوە و سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.