پێشانگای نێکست ستێپ جمەی دێت
+964
دیلان محەمەد
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پێشانگای نێکست ستێپ بۆ دەرچوانی 12ـی ئامادەیی لە سلێمانی کرایەوە دەرچوان بە لێشاو روودەکەنە پێشانگاکە.
964 سپۆنسەری میدیایی پێشانگاکەیە و ئەو دەرچوانە دەدوێنێت کە چوونەتە ئەوێ و دەڵێن، دەیانەوێت لەو پێشەنگایەوە زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بەشانەی بە تەمان تیادا بخوێنن لە زانکۆ وەربگرن.
پێشانگاکە پردێکی باشە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان لەگەڵ دەرچوانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.
بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە 7 تا 9ـی ئەم مانگە پێشانگاکە لە کارگەی کلتوری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی