کۆرۆنا دەگەڕێتەوە… سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک توشبوو

964+
ژووری هەواڵ

حکومەتی ئیسپانیا دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە تووشی کۆرۆنا هاتووە و بەو هۆیەوە بەشداری لوتکەی گروپی 20 ناکات لە هیندستان.

ئەوە ترسی لەناو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە بەوەی ئایا کۆرۆنا بە قەبارەی گەورە دەگەڕێتەوە یان نا.

ناوەندە تەندروستییەکانی ئیسپانیا دەڵێن، ئەگەر کۆرۆنا بە نەوە تازەکانیەوە بگەڕێتەوە هێشتا وەکو جاران بەهێز نییە، چونکە دەرمانی ئارامکەرەوە و ڤاکسین هەن، هەروەها جەستەی مرۆڤەکان فێری بەرگری بوون لە دژیان.

حکومەتی ئیسپانیا ئەوەشی وتووە، کە سەرۆک وەزیران پێدرۆ سانچێز لە ماڵەوە کارەکانی رایی دەکات و ناچێتە ئۆفیسەکەی.

کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی 2020 بە چڕی لەسەر زەوی بڵاوبووەوە، تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی حەوت ملیۆن کەس.