پاسێكی گواستنهوهی قوتابیان وهرگهڕا و بریندار ههیه
+964
زەید کۆچەر
لەسەر جاددەی سەرەکی بەردەڕەش-هەولیر پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان کە 30 قوتابی وەک سەرنیشین تێدا بوو، وەرگەرا و دوو قوتابی برینداربوون و .رەوانەی نەخۆشخانەی بەردەڕەش کران
لوقمان نۆبرا، خاوەنی نووسینگەی نۆبرا بۆ گواستنەوەی قوتابیان و فەرمانبەرانە بە 964ی وت، رووداوەکە بەو جۆرەیە، بارهەڵگریک لە دواوە خۆی کێشاوە بە پاسەکە و دواتر فرێیداوەتە ناو دۆڵێکەوە، ئێستا هەوڵ دەدرێت پاسەکە لە شوینەکە دەربهێندرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا