شوێنەواری سلێمانی دەمارە ئاوییەکانی دەپارێزێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی دەمارە ئاوییەکانی ناوشار لە وشکبوون بپارێزرێت، شوێنەواری سلێمانی بە کۆمەڵێک مەرج و پشکنین واژۆ لەسەر هەر داوایەک دەکات بۆ دروستکردنی باڵەخانە و پرۆژەی نوێ، کاتێک پرسیان پێ دەکرێت.

بۆ ئەم کارەش شوێنەواری سلێمانی لە پێناو کوێر نەبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ژێرزەوی، دەستی بەهەندێک رێکاری نوێ کردووە، بەتایبەت لەو رووبەرە جوگرافییانەی کە وەک خانوو یان ناوچەی کەلەپوری بوون و ئێستا دەکرێن بە پرۆژە و باڵەخانەی نوێ.

ئەمرۆ پێنجشەممە 14.9.2023، حوسێن حەمەغەریب، بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ی وت، “لە هەر شوێنێک ئاو هەبووبێت ئاوەدانی هەبووە، ئێستاش کە پشکنین بۆ زۆرێک لە رووبەرە جوگرافییەکان دەکەین، بەردەوام دەمار و کەناڵی ئاویمان دۆزیوەتەوە”.

بەوتەی بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی بێت، لە 15 بۆ 20 ساڵی رابردوودا زۆرێک لە کارێز و سەرچاوە ئاوییەکان رێرەو و دەمارە ئاوییەکانیان، بەهۆکاری کاولکاری و چالاکی مرۆڤەوە وشک بوون یان دەمارەکانیان رێرەوەکانیان گۆریوە.

حوسێن حەمەغەریب ئەوەشی وت، “لەماوەی رابردوو هەندێک باڵەخانە هەبووە بەهۆکاری ئەوەی دەمارە ئاوییەکان وشک نەکات، رێگەدانمان نەکردووە گەراج لە نهۆمی زەمینی دروست بکەن”.

شوێنەواری سلێمانی، بۆ ئەوەی هاوکاربێ لە وشکنەبوون و کوێرنەبوونەوەی دەمارە ئاوییەکان، کنە و پشکنینەکانی زیاتر کردووە.

سلێمانی لە مێژوویدا زیاتر لە 25 کانی و کارێزی هەبووە، کە زۆرێکیان سەرچاوەکەی بۆ دەمارە ئاوییەکان دەگەڕێتەوە.

لیژنەیەک بۆ پاراستنی گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی پێ...

لیژنەیەک بۆ پاراستنی گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی پێکهێنرا