نرخی دۆلار هەموو شتێكی بەرزكردووەتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٥١ هەزار دینار له بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراق مامەڵەی پێوە كرا، ئه‌مه‌ش وای كرد نرخی بەشێكی زۆر لە كاڵاكانی بەرزببنه‌وه.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازارەكانی كوردستان و عێراقدا، كاریگەریی لەسەر نرخی تەواوی شتومەكەكان كردووە و بەشێكی زۆر لە كاڵاكان زیاتر لە هەزار دیناریان هاتووه‌ته‌سه‌ر.
بروسك زەنگەنە بەڕێوه‌بەری فرۆشتن لە زنجیرە ماركێتەكانی تیم مارت له هه‌ولێر به 964+ی وت: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازارەكانی كوردستاندا كاریگەریی لەسەر نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكان دروست كردووە، نرخه‌كان زیاتر به‌رز بوونه‌وه.
به پێی به‌دواداچوونی 964+ ئێستا لە بازاردا یەك لیتر شیر بە ٣ هەزار دینار دەفرۆشرێت، كە پێشتر بە ١٥٠٠ دینار بووە، یەك كیلۆ شەكر بە هەزار دینار بووە و ئێستا بە ٢ هەزار دینارە و یەك لیتر زەیت بە ٢٢٥٠ دینار بووە و ئێستا بە ٣ هەزاره و ٢٥٠ دینارە، پاكه‌تی كلێنس لە ١٧٥٠ دینارەوە بووە بە ٢٢٥٠ دینارە.
بروسك زەنگەنە ده‌ڵێت، “نرخی كاڵاكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان تادێت روو لە به‌رزبوونه‌وه دەكه‌ن، هەركاتێك نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە، نرخی شتومەك و كاڵاكان لە بازاڕەكاندا بەرز ده‌بنه‌وه”.
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنگرەى رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگەیاند، “زیادبوونێکى ئاشکراى بەهاى دۆلار هەیە و هۆکارەکەى بوونى کۆمپانیاى وەهمى و نرخى زیادەى حەواڵەیە، کە ئێستا وردبینى تێدا دەکرێت.