تەقینەوەکەی سلێمانی راست دەرچوو

964+
ژووری هەواڵ

کەمێک لەمەوبەر، لە ماڵێکی گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی تەقینەوە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەریکی ئامادەکردنی TNT بووە بۆ راوەماسی و پیایدا تەقیوەتەوە.

ماڵەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی رەحمان لە گەڕەکی کانی کوردە، بەپێی زانیارییەکان ئێستا هێزە ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.