شارەوانیی رزگاری ناحیەکە سەوز دەکات و ئاژەڵەکانیش دەیخۆن

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

لە خانەقین رێژەی سەوزایی کەمی کردووە

لە خانەقین رێژەی سەوزایی کەمی کردووە

لەگەڵ ھەڵمەتی سەوزکردنی ناحیەی رزگاری لەلایەن شارەوانیی ناحیەکەوە، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی لە ناو شار بەخێو دەکرێن درەختەکان دەخۆن، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت ھەر ئاژەڵێک ببینین دەستی بەسەردا دەگرین.

بە پێی چەند وێنەیەک کە تایبەت بۆ 964 نێردراوە، ئەو کەسانەی کە ئاژەڵ و پەلەوەریان ھەیە دەیانبەنە شوێنە گشتییەکان و لە درەخت و سەوزایی باخچە و نێوان شۆستەکان دەخۆن.

توانا ئەحمەد، دانیشتوویەکی ناحیەی رزگارییە و بە 964ى وت، “بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لەناو کۆڵانەکاندا و بۆنی ئەو ئاژەڵانە بێزاریان کردووین، جگە لەوەش درەخت و سەوزایی شەقامەکان تێکدەدەن، چەندان جاریش داوامان کردوە ئەو ئاژەڵانە ببرێنە دەرەوەی شار، بەڵام ھیچ نەکراوە”.

لە لای خۆیەوە جەمال ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە 964ی وت، پێشتر سزامان داون و بەردەوامیش دەبین لە سزادانی ئەو خاوەن ئاژەڵانە.

وتیشی، “ھەر ئاژەڵێک ببینین لە شوێنە گشتییەکاندا دەستیان بەسەردا دەگرین، یان خاوەنەکەی سزای مادی دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی ئاژەڵیان لە ناو شاردا ھەیە ژمارەی ئاژەڵەکانیان کەمە، چەند دانەیەکە و ناتوانین (خان) بدەین بەو کەسانە، ھەر ھاوڵاتیەکیش سکاڵا بکات لە ھەر گەڕەکێک ئاژەڵ بەخێو بکرێت، ئەوا لایاندەبەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سبەینێش باسی بە قەزابوونی رزگاری ناکرێت

سبەینێش باسی بە قەزابوونی رزگاری ناکرێت