نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێر دابه‌زی
بەشی کوردی
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌و و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش کڕینەوەی نەوته لەلایەن حکومەتی ئەمه‌ریکا بۆ پڕکردنەوەی یەدەکه ستراتیژییه‌كه‌ى، له‌به‌رامبه‌ریشدا نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی یەکەم، نرخی نەوتی برێنت نزیکەی ٧٠سەنت بەرزبووەوە و بە ٨٠دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 65 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا بە ٧٥ دۆلار و ٨٤ سەنتە.
هەفتەی رابروو، حکومەتی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی یەدەکی ستراتیژیی نەوتی ئەو وڵاتە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەکڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠ ملیۆن بەرمیل لەو نەوتەی بۆ دابەزینی نرخەکانی نەوت ئازاد کردبوو و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاره سهرهكییهكگهى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش، نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕدا بەرێژەی 0.1٪ دابەزی بۆ ١٧٨٥ دۆلار و بەو پێیەش زیاتر دوورکەوتەوە لە ئاستی هەستیاری ١٨٠٠ دۆلار.
له‌بازاڕه‌كانى كوردستانیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی زێڕی عه‌یار ٢١ بە ٣٩٠ هه‌زارو عه‌یار ٢٤ بە ٤٤٠ هه‌زارو عه‌یار ١٨ بە ٣٣٥ هه‌زار دیناره.