شارەوانی سلێمانی دەیەوێت عارەبانەکانی بازاڕ رێکبخاتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رۆژانە لە بازاڕی شاری سلێمانی بەهۆی ژمارەیەکی زۆری عارەبانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەکات، هەندێک لە شەقامەکان بەتەواوی دادەخرێن، شارەوانی بەرنامەی هەیە شوێنێکیان بۆ دیاریبکات.

عوسمان عارف بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە 964 وت، “پلانێک خراوەتە بەردەست شارەوانی سلێمانی، پێشنیازکراوە شوێنی ئەو دەستگێڕانە ڕێکبخرێتەوە”.

بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی دەڵێت، هەندێک لەو عارەبانانە جێگەیەکی زۆر دەگرن، ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن، لە پلانەکە داواکراوە جێگەیەکی ڕێکخراویان بۆ دابین بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت قوتی هاوڵاتیان ببڕدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ماوەی رابردوودا سەرژمێری بۆ سەرجەم عارەبانە و دەستگێڕەکانی ناو بازاڕی سلێمانی کراوە، ناو و پیشە و تەمەنیان وەرگیراوە، نزیکەی هەزار دەستگێڕ لە ناو بازاڕی سلێمانیدا هەیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شەقامەکەی بازاڕی کەلار بەیانیان بۆ ئۆتۆمبێل و ئێواران ...

شەقامەکەی بازاڕی کەلار بەیانیان بۆ ئۆتۆمبێل و ئێواران بۆ ھاوڵاتی دەبێت