درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی لە بناری قەندیل کردە ئامانج

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

کەمێک بەر لە ئێستا لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل درۆنێک ئۆتۆمۆبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج.

نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی. ئۆتۆمۆبێلەکە هی هاوڵاتییەکی مەدەنی ئەو گوندە بووە کە دوکاندار بووە و ئۆتۆمبێلەکەی لە بەردەمی دوکانەکەی راگرتووە کە درۆنەکەی بەرکەوتووە.

وتیشی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیان بەر بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر ئەوەشی راگەیاند، کە خاوەنی ئۆتۆمۆبێلەکە برای هاوسەرۆکی پێشوی شارەوانی بناری قەندیلە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی