بەڕێوەچونی خولی شەتڕەنج لە سلێمانی. وێنە:964
ئەمساڵ شەترەنج دەبێتە مەنهەجی قوتابخانەکان
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە وانەی وەرزش تەرخاندەکرێت بۆ یاری شەترەنج، مامۆستایانیش خولێکی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە و لەبارەی شەترەنج فێردەکرێن.
ئەمڕۆ هەینی 22.9.2023، د. دڵزار حەمەساڵح، سەرۆکی یانەی خانزاد بۆ شەترەنج، کە خاوەنی بیرۆکەکەیە، بە 964ـی راگەیاند، کتێبێک ئامادەکراوە کە وەک رێبەری دەدرێت بە مامۆستایانی وەرزش و بڕیارە بۆ ئەمساڵ لە قۆناغەکانی حەوت، هەشت و نۆ بخوێندرێت.
“کتێبی رێبەرییەکە لە چاپدایە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند کراوە کە لە قوتابخانەکاندا ببێت بە مەنهەج”، د. دڵزار حەمەساڵح وای وت.
لەئێستادا لە 17 پەیمانگای وەرزشی هەرێمی کوردستان، یاری شەترەنج یەکێک لەو وانانەی کە دەخوێندرێن.