داواکاری گشتی : چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو تاوانه  

+964

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

داواکاری گشتیی هەرێم چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسکوری کوژراودا لە کاتی رووداوەکاندا لە لایەن میدیاوە بە تاوان هەژمار دەکات. دەڵێت؛ کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی رای گشتی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتییەکەدا کە کۆپییەکەی دەست +964 کەوتووە و ئاراستەی میدیا بیستراو، نووسراو و بیندراوەکانی هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە: “لە کاتی رووماڵکردنی ڕووداوە نەخوازراوەکان بەتایبەتی تاوانی کوشتن، لە کاتێکدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن و ڕەچاوی ئیتیک و کاری میدیایی بکەن.”

راگەیەندراوەکە دەشڵێت: “چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو، بە تاوان ئەژمار دەکرێت، چونکە کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت.”