مەلا عومەری دارەتوو لە بەردەم سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر . وێنە :964
کەیسی کوڕە کوژراوەکەی
مەلا عومەر دارەتوو: بە پێ دەچمە ترافیک لایتی مەسیف
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
مەلا عومەر دارەتوو دەڵێت، تا سێ رۆژی دیكه وهڵام نەدرێتەوە، بە پێ لەگەڵ کەسوکاری لە ناحیەی دارەتووەوە، تا ترافیک لایتی مەسیف دەچین، ئهو قسانهی له بارهی كهیسی كوڕهكهی كرد، كه پێشتر كوژراوه و هێشتا كهیسهكه له دادگایه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9 لە بەردەم سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، مەلا عومەر دارەتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، “هەوڵی گۆڕین و دەستتێوەردان لە کەیسی کوشتنی کوڕەکەی دەکرێت، دوای ساڵێک و پێنج مانگ، ئێستا بکوژ وتەکانی گۆڕیوە گوایە کوڕی مەلا عومەر لێیداوە”.
وتیشی، لە کاتی دادگایکردنی تاوانباردا، قەوانێکیان بۆ هێناون گوایە کوڕەکەی مەلا عومەر سەرەتا تەقەی کردووە، بەڵام رەتیکردووە کوڕه كوژراوهكهی تەقەی کردبێت.
مهلا عومهر دهڵێت “كوڕەکەم بە ناحەق کوژراوە”.
مانگی شوباتی ساڵی 2022 لە ناحیەی دارەتووی هەولێر، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان بە ناوی عەبدوڵا عومەر، كه کوڕی مەلا عومەری دارەتووه، تەقەی لێكرا و بریندار بوو، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، دواتریش دەزگا ئەمنییەکان دەستگیرکردنی تۆمەتبارهكهیان راگەیاند.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا