مام ئاڵا 41 ساڵە شۆفێرە و تا ئێستا سەرپێچی لەسەر تۆمار نەکراوە

964+
محەمەد عەلی

مام ئاڵا پیاوێکی 66 ساڵانی قەزای پشدەرە و لە ساڵی 1982 تا ئێستا خەریکی شۆفێریە بەبێ ئەوەی هیچ سەرپێچییەکی هاتوچۆی لەسەر تۆماربکرێت.

ئەو بە 964ـی وت، بۆ ئەم مێژووە بێ سەرپێچییە خەڵاتی رێزلێنانی لەلایەن هاتوچۆی دەڤەرەکەوە پێبەخشراوە.

ئێستا مام ئاڵا کە لە راستیدا ناوی عەبدوڵا حەسەنە، مینی پاسی پێیە و هاوڵاتیان لەنێوان قەڵادزێ بۆ رانیە دەگوازێتەوە.

تەکسی دەکات و بەهۆی تەمەنی زۆری لە کارەکەیدا ناسراوەو هاوڵاتیانی سنورەکە خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن.

ئەپڵیکەیشنێک تایبەت بە سزای سەرپێچی بۆ شۆفێران دروست د...

ئەپڵیکەیشنێک تایبەت بە سزای سەرپێچی بۆ شۆفێران دروست دەکرێت