ماتۆڕسکیلە تۆقێنەرەکان ترسیان لە دڵی عێراقییەکان دروست کردەوە
964+
لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت ڤڕەی ماتۆڕسکیلێک هات و لە چاوتروکانێکدا دەنگی گولەی بەدوادا هات، ماتۆڕ رۆیشت و تەرمێکی لە دوای خۆی جێهێشت، دواتر زاندرا ئەو کەسەی خەڵتانی خوێن بووە ناوی (نور)ە، یەکێکە لە بلۆگەرە بەناوبانگەکانی عێراق.
ئەم دیمەنانە بۆ خەڵکی بەغدای پایتەخت نامۆ نییە، چەند جارێکی دیکە بە بەرچاوی خەڵک و کامێراکانەوە ماتۆڕسوارەکان دەیان کەسیان لە پایتەخت کوشتووە، لەناویاندا خەڵکی دیار و بەناوبانگ هەبووە.