حکومەت هەشت رۆژ پشووی راگەیاند

+964

بەشی کوردی

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی سەری ساڵی راگەیاندو، لە یەکشەممەی داهاتوو ٢٥ـی ئەم مانگە تا رۆژی یەکشەممە، یەکی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ پشووە، لە رۆژی دووشەممە دووی کانونی دووەم، دەوام دەستپێ دەکاتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، کە فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ؛ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووە.