هەواڵ
کام لایەن ناڕازییە؟
چرۆ حەمەشەریف: بڕگەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لانەبراوە
964+
محەمەد عومەر
لە پەرلەمانی عێراق بڕگەی دەنگدان بە رێکخستنی یاسایی و هێنانە کایەی هەڵەبجە وەک 19یەمین پارێزگای عێراق لانەبرا و دانیشتنەکەش دەستیپێکردووە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێەرانی عێراق ئەمرۆ شەممە بە 964ی وت، هەوڵێک هەبووە، لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر بڕگەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵبگیرێت، بەڵام سەری نەگرت.
بە گوێرەی سۆراغی 964 فراکسیۆنە شیعیەکان داوای بە پارێزگابوونی تەلعەفەر دەكەن، سونە رازی نییە، هەروەها شیعەکان دەنگدان بە هێنانە کایەی پارێزگای ھەڵەبجە رازین، بەو مەرجەی دواتر فراکسیۆنە كوردییەکان دەنگ بە پارێزگابوونی تەلعەفەر بدەن، بەڵام فراکسیۆنە سونەییەکان بەو هەنگاوە رازی نین.