هەواڵی نوێ لەگەڵ یوسف فارس
لە دهۆک سەروو 13 ئۆتۆمبێل داویانە بەیەکداو و زانکۆی گەرمیان هەندێک لە بەشەکانی دادەخات
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا لە دهۆک رووداوێکی هاتوچۆی گەورە روویدا، سەروو 13 ئۆتۆمبێل داویانە بەیەکداو قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە، رووداوەکە لە سەر رێگای سەرەکی دهۆک سێمێل روویداوە، کە بەهەمان شێوە رێگای سەرەکی دهۆکە بۆ زاخۆ.
رووداوێکی هاتوچۆ پێکدادانی 13 ئۆتۆمبێڵی لێکەوتەوە
پێناچێت بەم زوانە خەم و ماتەم بەرۆکی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە بەربدات، ئەمڕۆش جارێکی تر پرسەکەیان تازە بووەوە کاتێک بیستیان هەشت کەسی دیکە لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەوانەش باوکی بووکێ بوو.
ئەمڕۆ هەشت لە بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا
زانکۆی گەرمیان لە فکری ئەوەدایە هەندێ لە بەشەکانی دابخات، هۆکارەکەش ئەوەیە تائێستا وەک پێویست خوێندکاریان نییە.
ئهگهرى ههیه زانكۆى گهرمیان ههندێك له بهشهكانى دابخات
ئەم چەند رۆژە پارکی هەواری شار لە سلێمانی کاری زۆر تیا دەکرێت، تەوالێتەکان نوێدەکرێنەوەو سەوزاییەکانی پارکەکە رێکدەخرێنەوەو شەقام و شۆستەکان تازە دەکرێنەوە، ئەم کارەش هەتا بەهاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.
پارکی هەواری شاری سلێمانی نوێ دەکرێتەوە
لە نزیک پردی ئەڵوەن لە خانەقین شوێنێک هەیە ساڵانێکی زۆر بوو خەڵک نەیاندەوێرا مەلەی تێدا بکەن، چونکە لە زاری قەدیمەکان وا باوبوو دەیانووت ئەو شوێنە کە باوەگەزی پێدەڵێن وەحشێکی تێدایە خەڵک دەبات.