28 دەروازە و خاڵی سنورین

“دەروازە نافەرمییەکانی سنوری هەرێمی کوردستان دادەخرێن”

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حکومەتی عێراق سەرجەم ئەو دەروازە سنوریانەی لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە کە نافەرمین، بڕیار وایە دایان بخات و دەڵێت، زیانیان بە ئابووری وڵات گەیاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.10.2023، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بە “سۆمەریە نیوز”ـی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ داخستنی سەرجەم دەوازە نافەرمییەکان.

“دەروازە نافەرمییەکانی سنوری هەرێمی کوردستان سەرجەمییان دیاریکراون و زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن، کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە بیانییەکانی لە رێگەی ئەو دەروازانەوە سەختتر کردووە”، عومەر وائیلی وای وت.

دەشڵێت، کۆبوونەوەی بەردەوام لەنێوان عێراق و هەرێم هەیە بۆ بەستنەوەی دەروازە سنورییەکانی هەردوولا.

وائیلی باسی لە 20 خاڵی سنوری و هەشت دەروازەی نافەرمی کردووە لە هەرێم، وتویەتی کە پێویستە حکومەتی عێراق رێکارەکانی بگرێتەبەر تا بگەنە چارەسەری کۆتایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئاماری دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ژمارەی بەندەر و دەروازە وشکانی و دەریاییەکان لە عێراق هەن 22 دانەی فەرمین، ئەمە جگە لە دەروازەکانی دیکەی ناوخۆ کە بە فەرمی پەسەند نەکراون.

دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم دەکر...

دوو ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم دەکرێنەوە