لە پاریس تەقە لە کوردان کرا و شەش کەس بوونە قوربانی

964+

رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک سەنتەرێکی رۆشنبیری کوردی لە پاریس روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاند، لە ناوەندی پاریس کەسێک دەسترێژی گوللـەی کردووە و گومانلێکراوێکی رووداوەکە دەستگیرکراوە.

نوسینگەی داواکاری گشتی پاریس رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی ٦٩ ساڵە.

ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و کوردانی پاریس خۆپێشاندانیان کرد و لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی شارەکە رووبەڕوو بوونەوە.

هاوکات رووداوەکە کاردانەوەی نێودەوڵەوتی لێکەوتەوە و سەرۆکی فەرەنساش هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییەکان دەربڕی.