هونەرمەندێکی کورد داهێنان لە ئامێری عوود دەکات
964+
فهرهاد حهسهن – ههولێر
خالید رەشید، هونەرمەندێکی هەولێرە و دەڵێت، حەوتەمین ژێی بۆ ئامێری عوود زیادکردووە و لە بەغدا و قاهیرە دانی پێدا دەنرێت.
لە سەرەتادا، عوود پێنج تەلی ژێی هەبووە، دواتر کراوەتە شەش، ئێستا ئەم هونەرمەند و دارتاشە دەڵێت، حەوتەمی بۆ زیادکردووە بە سەرکەوتووی.
خالید رەشید بە 964+ی وت، بەنیازە گۆڕانکاری لە کاسەسەری عوودەکەشدا بکات، بە جۆرێک لە خاڵی سفر نەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر.
“کەندێک دەھێڵمەوە و لە کۆتاییدا شوێنی پارچەیەک داری چوارگۆشە دەمێنێتەوە و بەم پارچە دارە شوێنەکە پڕ دەکەینەوە، ھەر ئەم عوودە کە فینگەربۆردەکە دەکەم بە 14 دانە کلیل و حەوت جووت ژێ، ئەمە یەکەم عوود دەبێت کە بە ١٤ ژێیەوە دروست بکرێت و دەنگەکەی کەمێک قەبەتر دەکات، ئەوەی من دروستی دەکەم لە پێش مندا کەسی دیکە دروستینەکردووە”، خالید وای وت.
بە قسەی خۆی، گروپەکانی مۆسیقا و تایبەت بە ئامێرەکانی وەکو عوود لە بەغدا، بەرهەمەکەیان بینیوە و دانیان پێدا ناوە، دەشڵێت داهێنانەکەی دەگەیەنێتە میسر و لەوێش دانی پێدا دەنرێت