ئه‌مڕۆ یانه‌كانی كوردستان له خولی عێراق ئه‌ركیان قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له گه‌ڕی 12ی خولی نایابی عێراق، ئه‌مڕۆ تیپه‌كانی كوردستان ئه‌ركیان قورسه، له دهۆكییش دیدارێكی كوردانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی 12ـی خولی نایابی عێراق درێژه‌یان ده‌بێت، به تایبه‌تی هه‌ر چوار نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان له خوله‌كه‌دا یارییان هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه له دوو یاریی رابردوو له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی زه‌وڕا و ته‌ڵه‌به دۆڕاوه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا له ئه‌ركێكی قورسی دیكه‌دا به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یاریی ده‌كات.
هه‌ولێر له پله‌ی 15یه و 12 خاڵی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكه به دڵی هانده‌رانی یانه‌كه نییه، یانه‌ی جه‌وییه‌ش له پله‌ی چواره‌مه و 22 خاڵی هه‌یه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له شاری دهۆك، یانه‌ی دهۆك میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات له دیدارێكی ته‌واو كوردانه‌دا.
هه‌ردوو یانه ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك پێویست نین و هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی خۆیان له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا باشتربكه‌ن.
دهۆك 15 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 11یه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له پله‌ی 16یه و 12 خاڵی هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه یانه‌ی زاخۆ، كه له پله‌ی 17یه و ته‌نیا 8 خاڵی هه‌یه، له یارییه‌كی زۆر زه‌حمه‌تدا له یاریگه‌ی شه‌عبدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه.
شوڕته له پله‌ی حه‌وته‌مه و 19 خاڵی هه‌یه.
هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ش له خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.