ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنووسێک لە کاتی پێکانی ئۆتۆمبێلەکەی و کوژرانی - وێنە: رۆیتەرز
هۆشداری دەدرێت
لە شەڕی نێوان غەزە و ئیسڕائیل 22 رۆژنامەنووس کوژراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی 14 رۆژی رابردووی شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و ئیسڕائیلدا لانیکەم 22 رۆژنامەنووس کوژراون، ئەوە ئاماری کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسانی جیهان CPJ-ە و لەوبارەیەوە هۆشداریش دەدات.
CPJ ئەمڕۆ شەممە 21.10.2023 لە ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، رۆژنامەنووسان مەدەنین و لە کاتی قەیرانەکاندا کاری گرنگ دەکەن و نابێت لە لایەن لایەنە شەڕکەرەکانەوە بکرێنە ئامانج.
دەشڵێت، “ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان و لە ناوچەکە چاوەڕێن بۆ ئەوەی زانیاریی دروست لەسەر ململانێکان بدەن. رۆژنامەنووسان وەک هەموو هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێت رێزیان لێ بگیرێت و پارێزگارییان لێبکرێت”.
بە پێی ئامارە راگەیەندراوەکان، لە ماوەی 14 رۆژی جەنگی نێوان غەزە و ئیسڕائیل نزیکەی چوار هەزار کەس لە هەردوولایان کوژراون.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ رێکخراوێکی سەربەخۆ و قازانج نەویستە و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا بەرەوپێش دەبات. بەرگری لە مافی رۆژنامەنووسان دەکەن، کە بە سەلامەتی و بە بێ ترس هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە.