یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی هەڵبژاردەی عێراق

دییە نزار خاوەنی 24 مەدالیای ئاڵتونیە و خۆی ئامادە دەکات بۆ پاڵەوانیەتی نوێ

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

کچە پاڵەوانێکی گۆرەپان و مەیدانی شاری سلێمانی، ئامادەکاری دەکات بۆ رکابەرییەکانی داهاتوو.

دییە نزار پاڵەوانی پێشبرکێ ی 100 مەتر و 200 مەتری شاری سلێمانی، ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی نوێی خول و پاڵەوانیەتیەکانی داهاتوو.

دییە لە کاتی مەشق و راهێنانەکان لە نێو یاریگای راپەرین بە 964ـی راگەیاند، گۆرەپان و مەیدان یارییەکی تاکە و هەر دەستکەوتێک بەدەست بهێنیت سەرەتا بۆ خۆتە دواتر بۆ راهێنەر و یانەکەت.

وتیشی، زۆر پاڵەوانێتی و خولی دەرەوەی عێراقی بینیوە و توانیوێتی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت و ئێستاش خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرزی نوێ ی خول و پاڵەوانێتییەکە.

رەنجە قادر راهێنەری دییە بە 964ـی وت، دییە یەکێکە لە پاڵەوانەکان و ئەم بەهرەیەش لە سەرەتایی دەستپێکی یاری کردنییەوە تێیدا بەدیکرا.

دییە نزار ساڵی 2003 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی 2015 ەوە دەستی بە وەرزشی گۆرەپان و مەیدان کردووە، لەسەر ئاستی خول و پاڵەوانیەتیەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە چەندین ئەنجامی باش و مەدالیای جۆراوجۆری بەدەستهێناوە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیە لە پێشبرکێکانی 100 مەتر و 200 مەتر.

حەوت جار بەشداری لە پاڵەوانێتییە دەرەکیەکان کردووە لە وڵاتانی تونس و مەغریب و جەزائیر و لوبنان و ئێران و تورکیا، لە ژیانی وەرزشیدا خاوەنی 36 مەدالیایە کە 24 لەو مەدالیانە ئاڵتونن، لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق.

کچە کوردەکان سێ میدالیای زێڕیان بۆ گۆڕەپان و مەیدانی ع...

کچە کوردەکان سێ میدالیای زێڕیان بۆ گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بەدەستهێنا