حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

“ئێران پێش هێرشەکە یارمەتی حەماسی داوە”

+964

ژووری هەواڵ

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئێران پێش هێرشەکە یارمەتی حەماسی داوە لە پێدانی چەک و راهێنانی چەکدارەکانی.

میدیای سوریا رایگەیاند، فرۆکەیەکی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر سوپای سوریا لە دەرعا و هەشت سەربازی سوری کوژراون.

حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتی حیزبوڵا لەگەڵ بەرپرسانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین کۆبوونەوەتەوە، قسەیان کردووە کە چۆن هەماهەنگی بکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: ئەو رۆکێتانەی لە یەمەنەوە هەڵدران، ئەگەر کەشتییەکی ئەمریکی تێکی نەشکاندنایە ،دەگەیشتنە ئیسرائیل.

دوای ئەوەی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هێرشەکانی حەماس لە خۆڕا نەبووە، ئیسرائیل نەتەوە یەکگرتووەکانی بایکۆت کردووە و ڤیزا نادات بە کارمەندەکانی.