ئەگەری خۆپێشاندانیش هەیە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ناگه‌ڕێنه‌وه ده‌وام
964+
دیلان محه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی رایانگه‌یاند، له بایكۆتكردنی ده‌وامی زانكۆ بببه‌رده‌وام ده‌بن و ناگه‌ڕێنه‌وه.
زانكۆی سلێمانی داوای كردووه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام مامۆستایه‌كی زانكۆكه، به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نن تا شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرن، ده‌وام ناكه‌ن.
وتیشی، ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو خۆپێشاندانیش بكه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا