وەرزی دروێنەی کونجی و کۆکردنەوەی بەرهەمەکەیەتی لە گەرمیان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دروێنەی بەرهەمی کونجی لە گەرمیان کاتیەتی و دوو جۆر کونجی بەرهەم دەهێنن سپی و رەش، بەڵام بەقسەی جوتیارەکان زیاتر رەشەکەی لەگەرمیان بەرهەم دەهێنن.

تا ئێستا ئەو ئامێرەی بۆ دروێنەکردنی کونجی پەیدابووە نەگەشتووەتە گەرمیان، بۆیە وەکو ساڵانی پێشوو بەدەست و داس دروێنەکە دەکرێت.

محەمەد حەسەن جوتیارێکی گوندی تازەدێی سەر بە قەزای کەلارە، ساڵانە نزیکەی 10 دۆنم زەوی بە کونجی دەچێنێت .

ئێستا کاتی دروێنەی بەرھەمەکەیەتی و دەڵێت، گەرمیان زۆر گونجاوە بۆ کونجی و لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی کەمە و بەرھەمێکی باشی ھەیە.

ئەم جوتیارە باس لەوە دەکات، جیاواز لە بەرھەمەکانی تر، گرفتی ساغکردنەوەیان نییە و کڕیاری تایبەتیان ھەیە پەیوەندیان پێوەدەکەن و ھەمووی دەکڕن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی