مەترسی ئاگرکەوتنەوە هەیە
تانكه‌رێكی نه‌وت له كه‌لار وه‌رگه‌ڕا
964+
میلاد جه‌لال – كه‌لار
تانكه‌رێكی هه‌ڵگری نه‌وت، له شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لار وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌شی به برینداری گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه و به قسه‌ی شادیه‌حاڵه‌كانی شوێنی رووداوه‌كه، شۆفێره‌كه خه‌وتی لێكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه، دواتر به برینداری گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
كامێرای 964 له شوێنی رووداوه‌كه ڤیدیۆی تۆمار كردووه و نه‌وت له تانكه‌ره‌كه رژاوه، بۆیه تیمی به‌رگریی شارستانی له‌وێن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی شوێنه‌كه بكه‌ن و مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه دووربخه‌نه‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا