پیکابەکان هۆکارن

لە کاتی دابەشکردنی نەوت ئاستەنگ بۆ تەنکەرەکان دروست دەبن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە کاتی دابەشکردنی نەوت لە گەڕەکەکاندا ژمارەیەکی زۆر پیکاب دوای تانکەری نەوتەکان دەکەون، نەوت و کانزاکان دەڵێن، کێشەمان هەیە لەگەڵیان و ئاسایش ئاگادار کراوەتەوە.

سەلام عومەر ئەندامی سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی نەوت بە 964 وت، هەندێک لەو کەسانەی سەر بە مەڵبەندی گەڕەکێکن و ماڵیان لە گەڕەکێکی دیکەیە، بڕی 10 هەزار دینار دەدەن بە شۆفێری ئەو پیکابانە و نەوتەکەیان بۆ وەردەگرن.

باسی لەوەکرد، کەسانێکی دیکە هەیە کارتی بەشە نەوتەکەی خۆیان فرۆشتوەتەوە، بەڵام قەدەغەیە فرۆشتنەوەی کارتی نەوت، دەیانەوێت ڕێگری لێبکەن، بەڵام توانایان نیە بەر لەو کارە بگرن و گرفت بۆ کارمەندەکانیشیان دروست دەکەن.

ئەوەی خستەڕوو، لە ساڵانی رابردوودا ئاسایش و قائیمقامیەت ئاگادار کراونەتەوە لەو حاڵەتە، بەڵام نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەردەوامی هەیە، قاچاخچیەکان دوای تانکەرەکان دەکەون بۆ وەرگرتنی نەوت.

وتی:”تەنیا لە پارێزگای سلێمانیدا تانکەر دەچێتە بەردەمی ماڵەکان و نەوتیان بۆ پڕ دەکات، 200 لیتر نەوت بە 100 هەزار دینارە و سێ هەزار دیناری گەیاندن و یەک هەزار دیناری کارتی زیرەک”.

باسی لەوەکرد، تا ئەم ساتە نزیکەی 19 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە بەسەر نزیکەی 95 هەزار خێزاندا، تا کۆتایی ئەمساڵ نەوت بەسەر مەڵبەندەکانی هەشت و نۆ و 10 دابەشدەکرێت.

لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت