چل ساڵە مار بەخێو دەكات و هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە

+964
 زەید كۆچەر- دهۆك
ڤیدیۆ

لە ناحیەی قەسرۆك پیاوێكی ٩٠ ساڵان، ٤٠ ساڵە مار بەخێو دەكات و تا ئێستا هیچ مارێك زیانی پێنەگەیاندووە.

عەبدولسەلام ئەمین، هاوڵاتییەكی دانیشتوی قەسرۆكە، لەنێو ماڵەكەی خۆیدا شوێنێكی تایبەتی دروست كردووە بۆ بەخێوكردنی مار، ٥٤ جۆر ماری جیاوازی هەیە و چێژ لە بەخێوكردنیان دەبینێت.

عەبدولسەلام ئەمین، قسەی بۆ 964+ دەكات و دەڵێت، “چێژ لە بەخێوكردنی مار وەردەگرم، لە هەر شوێنێك مارێك ببینم، دەیگرم و دەیهێنمەوە و تێكەڵی مارەكانی خۆمی دەكەم و لە فەوتان و لەناوچوون دەیانپارێزم”.

“ئەوە ٤٠ ساڵە مار بەخێو دەكەم، تا ئێستا هیچ مارێك زیانی نە بە خۆم نە بە ماڵ و منداڵم نەگەیاندووە، تەنانەت منداڵەكانیشم چێژ لە مارەكان وەردەگرن و هاوڵاتییەكی زۆریش دێتە لام سەردانی مارەكانم دەكه‌ن”، عەبدولسەلام ئەمین وای وت.

رەشه‌مار یەكێكە لەو جۆرە مارانەیه‌ لە كوردستاندا هەیە و هیچ زیانێكی نییە و بەدۆستی مرۆڤەكان ناسراوە.

رەهوان عەبدولسه‌لام، كوڕی ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ ماره‌كان به‌خێو ده‌كات.
ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ مێرمنداڵە و تەمەنی ١٢ ساڵە، به‌ڵام دەڵێت “مارم خۆش دەوێت و باوكم هاوكاری كردووین تا لە مارەكان نەترسین”.

عەبدول سەلام ئەمین دانیشتوی ناحیەی قەسرۆكە، لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٧ـە و خێزاندارە، دوو منداڵی هەیە و پێشمەرگەیە.