هەموو دەرودراوسێ ترساون لەوەی تووشی شەڕەکەی ئیسرائیل و فەلەستین ببن

964+

ژووری هەواڵ

– حەماس ڤیدیۆی سێ ژنی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە دیلن، سێ ژنەکە لۆمەی ناتەنیاهۆ دەکەن و دەڵێن بەهۆی تۆوە وامان بەسەرهاتووە.
– لەیەکەم کاردانەوەیدا دژی ئەو ڤیدیۆیە، ناتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی ئەوە شەڕی دەروونییە حەماس دژی ئێمە دەیکات، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئازادکردنی دیلەکان.
– نەجیب میقاتی سەرەک وەزیرانی لوبنان دەڵێت: وڵاتەکەمان لە ناوەندی گێژاوێکدایە، هیوادارین بەهیچ شێوەیەک لە شەڕی ئیسرائیل تێوە نەگلێین.
– باڵیۆزی ئیسرائیل لە روسیا دەڵێت دانوستان لەگەڵ حەماس زۆر سەختە، هیچ قسەیەکمان نییە لەگەڵیان بیکەین، دەبێ دەست بەجێ دیلەکان ئازاد بکەن.
– هەندێ لە سەرچاوە ئەمریکییەکان دەڵێن: واشنتن بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی نهێنی لە باکووری نەقەب لە ئیسرائیل دامەزراندووە و تەواو ئامادەیە بۆ شەڕەکە.