964 خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌دۆزێته‌وه‌

دوای 38 ساڵ شۆفڵێک لەژێر ئاو دەرکەوت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شۆفڵێکی نامۆ لە ناحیەی خانکێ دەرکەوتووە، 38 ساڵی رەبەقە لەبن ئاودایە، تازە بە هۆی دابەزینی ئاوی بەنداوی موسڵەوە دەرکەوتووە و خاوەنی بۆ پەیدا بووە.

کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی ئەو شۆفڵەی داناوە کە کلس دایپۆشیوە، کەسەکە دەڵێت 38 ساڵە کەوتووەتە بن ئاو و تازە دەرکەوتووە و دەشڵێت ”بە ئاسن دەیفرۆشم”.

964  سۆراغیکرد، راستە شۆفڵێک هەیە و لەوێ دەرکەوتووە، بەڵام خاوەنەکەی ئەو کەسە نییە کە لەڤیدیۆکەدا قسە دەکات.

زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێلی دهۆک قسەی بۆ 964 کرد، دەڵێت ”هەرکەس خۆی دەکاتە خاوەنی راست ناکات، چونکە ئەو شۆفڵە کۆمپانیایەکی پاکستانی خاوەنیەتی”.

ساڵی 1984 کاتێک بەنداوی موسڵ دروستکراوە ئەو کۆمپانیا پاکستانییە لە خانکێ رێگایان دروستکردووە و تێکەڵەرێژیان کردووە و ئەو شۆفڵە لەوێ بەجێماوە، ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە ئەم شۆفڵە دەرکەوتووە، پێشتریش قوتابخانە و گۆڕستانێک دەرکەوتبوو.

زەردەشت شێخ شامۆ دەڵێت، هەر ئەمڕۆ دەچنە بەنداوەکە و مشوری ئەو شۆفڵە دەخۆن.

بەنداوی موسڵ  لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە، توانای هەیە تا 11 ملیار مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە، هەر ساڵێک دوای دروستکردنی بەنداوەکە ئیدی ئاو گوندی خانکێی کۆنی داپۆشی.

قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی بەنداوی موسڵ دەرکەوت

قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی بەنداوی موسڵ دەرکەوت

لە بەنداوی موسڵ شتی سەیر دەردەکەوێت

لە بەنداوی موسڵ شتی سەیر دەردەکەوێت