بۆ ناوی لێنراوە یاسا؟

باخچەیەک بەناوی یاسا کرایەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لەناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە چەمچەماڵ باخچەیەک بەناوی یاسا کراوەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم باخچەیە بەرووی سەردانیکەرانی کرایەوە، لەسەر رووبەری چوار هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، کارگەیەکی خشت 90 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی باخچە خەرجکردووە.

بەوتەی سەرۆکی شارەوانی تەکیەی کاکەمەند، بۆیە ناوی لێنراوە باخچەی یاسا، چونکە پێشتر شوێنی باخچەکە زێدەڕۆیی کرابوویەسەر و ئاسایشی ناوچەکە زێدەڕۆییەکەیان لادا، بۆیە ناوی لێنرا باخچەی یاسا.

ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بە 964ی وت، “لەماوەی رابردوودا ئەم زەویە بەشێوەی زێدەڕۆیی کرابوویە بەنزیخانە، بەڵام دواتر بەهەوڵی ئاسایش بەنزیخانەکە لادرا و کرایە باخچە، هاوکات هەندێ شوێنی دیکە بەهەمان شێوە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر و کەیسەکەیان لە دادگایە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی شارەوانی تەکیەی کاکەمەند بە 964-یان داوە، لەو چوار هەزار مەتر دوجایە، 500 مەتری کراوە بە فریز، 160 نەمامی لێ چێندراوە و رێژەی ستانداردی سەوزایی تێپەڕاندووە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

+964صورة من منصة (شبكة):