چیرۆکی کارەساتێکی مێژوویی

“وەرن لە نزیکەوە 1988 ببینن و لە دوورەوە بڕیار مەدەن”

+964

پەری ساڵح

فیلمی سینەمایی 1988 کە باس لە چیرۆکی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات دەستی بە نمایش کرد،

فیلمی 1988، لە چیرۆکێکی راستەقینەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە وەرگیراوە، لە چەند کارئەکتەرێکی جیاواز کە لە کات و زەمەنێکی دیاریکراوی مێژوودا روویداوە و هەژوان زەندی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەریەک لە ئەکتەران شەماڵی عەبەڕەش، حەمید یوسف، ئەیام ئەکرەم، قادر جەلال و دڵنیا محەمەدی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.

شەماڵی عەبەرەش بۆ 964 وتی “هەرچی بڵێم وەک ئەوە نییە خۆت لە نزیکەوە فیلمەکە ببینیت، هەموو کارێکی هونەری دەبێت لە نزیکەوە ببینرێت، چونکە بۆچوونەکان جیاوازن و پێویستە رای خۆت لەسەر هەبێت، نەک ببیتە پاشکۆی رای خەڵک”

بەهۆی ئەوەی دیمەنەکان دەگەڕێنەوە بۆ 35 ساڵ لەمەوبەر و وردەکاری زۆری تێدا بەکارهاتووە، تێچووی فیلمەکە نزیک بووەتەوە لە ملیۆنێک دۆلار.

هێژوان زەندی دەرهێنەری فیلمەکە تایبەت بە ترێندی 964 وتویەتی، 1988 ساڵێکی پر لە نەهامەتی و دەربەدەری بووە بۆ کورد و دیارترین و قێزەونترینیان کیمیابارانی هەڵەبجەیە، ئەوەش وایکرد کار لەسەر ئەو چیرۆکە بکەین.

ئەمڕۆ 2.11.2023 یەکەم رۆژی نمایشی فیلمی 1988 دەبێت لە سینەما سیتی سلێمانی و بڕیارە لە تەواوی شارەکانی دیکەی کوردستانیش نمایش بکرێت.

https://964.krd/wp-content/uploads/2023/11/sjmgzh5kLtkXM4nh6vVPqqRsfWcF1m.mov
دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دە...

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دەبینن