رۆژانه 450 تۆن غازی پێویسته
هه‌ڵه‌بجه چاودێری سه‌ر غازفرۆشه‌كانى تووندتر ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه چاودێری تووندترى خستووه‌ته سه‌ر غازفرۆشانى شاره‌كه‌یان و ده‌یه‌وێت ئه‌و پلانه‌ى بۆ دابینكردنى غاز دایناوه، وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بكرێت.
پلانه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت رۆژى 28.10.2023 راگه‌یه‌ندرا، به‌هۆیه‌وه تا سێ مانگى دیكه غازى ماڵانیان له هەرسێ کارگەكانى غازی عەبابەیلێ و سیروان و هەڵەبجە، دابینكردووه، تا كێشه و قه‌یرانى غاز له سنووره‌كه‌یاندا نه‌هێڵن.
پێشه‌وا حه‌یدەر سه‌رۆكى لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامییه‌ت، به 964ـى وت، دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ غازفرۆشان چه‌ند سكاڵایه‌كیان له‌لایه‌ن هاوڵاتیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه دابه‌شكردنى غاز له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك پێویست نییه.
وتیشی “دوو بریكارى غازفرۆشمان له كاركردن وه‌ستاندووه و یه‌كێكیشمان دوورخستووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ركات كاڵایان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌ده‌ست بگات به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و پلانه‌ى بۆ دابه‌شكردنى غازى ماڵان داندراوه، وه‌ك خۆى جێبه‌جێی بكه‌ن و كێشه و قه‌یرانى غاز له شاره‌كه‌یاندا نه‌هێڵن.
به قسه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى، هه‌ڵه‌بجه رۆژانه پێویستى به 30 ته‌نكه‌ر غاز هه‌یه، كۆى غازى پێویست بۆ شاره‌كه 450 تۆنه له رۆژێكدا.