داهاتی فیلمی ئالودە سەلامەتە

964+

دیلان محەمەجەزا – سلێمانی

پاش سێ هەفتە لە نمایشی فیلمی سینەمایی ئالودە لە سینەماکانی کوردستان، دەنگۆی بردنی داهاتەکەی بڵاودەبێتەوە و دەرهێنەری فیلمەکەش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

فیلمی ئالودە ئێستا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆتا نمایشی دیارینەکراوە، لە فیلمەکەدا 850 کەس وەک کۆمبارس بەشدار بوون لەگەڵ 12 ئەکتەری سەرەکی.

سیروان محەمەد دەرهێنەری فیلمی ئالودە بە 964 وت، “هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و من لە سلێمانی رۆژانە سەردانی نمایشی فیلمەکە دەکەم لە سیتی سینەما، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە لەبارەی دیارنەمانی داهاتی فیلمەکە باس دەکرێت، دوو پڕۆدیوسەرمان هەیە و چاودێری داهاتەکەی دەکەن”

سەرجەم ئەکتەر و کاستی فیلمەکە گرێبەستیان بۆ کراوە جگە لەو ئەکتەرانەی کۆمبارس بوون ، هیچ کێشەیەک لە ئارادا نیە.

فیلمی ئالودە لە ماوەی سێ هەفتەی نمایشیدا تەنیا لە شاری سلێمانی زیاد لە 17 هەزار بینەری هەبوە، تێچوی فیلمەکە نزیکەی 250 هەزار دۆلار بوە، سەرجەم دیمەنەکانی فیلمەکە لە ماوەی 31 ڕۆژدا تۆمار کراون.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دە...

دوو فیلمی نوێی سینەمایی کوردی لەسەر شاشەی سینەماکان دەبینن