بە تەمەنترین پیاوی پێنجوێن کۆچی دوایی کرد
964+
کامیار کەمال ــ پێنجوێن
بە تەمەنترین پیاوی قەزای پێنجوێن گیانی لەدەستدا، پیاوەکە لە دایکبووی ساڵی 1922ـە و ناوی رەسوڵ کەریمە.
عەلی رەسوڵ کوڕی ئەو پیاوەی کۆچی دوایی کردووە بە 964ـی وت، باوکیان بە حاجی رەسوڵی مەسۆیی ناسراوە و لە ساڵی 1922 لەدایک بووە، بەڵام لە تەسکەرەیا بە 1925 تۆمارکراوە و تەمەنی 101 ساڵ بووە.
ئەوەشی وت، لە رۆژی 4.1.2023 جەڵدە لێی داوە و دوای 11 مانگ کەوتن لە جێگادا لە رۆژی 2.11.2023 و لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دوای کردووە.
عەزیز حەمەکەریم بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی لە پێنجوێن بە 964ـی وت، ئەو پیاوەی کۆچی دوای کردووە بە بەتەمەنترین پیاوی پێنجوێن لەلای ئەوان تۆمار کراوە و زیاتر لە 100 ساڵ تەمەنی بووە.