هەفتەیەکی پڕ خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی سلێمانی بەڕێکرا

964+

توانا نەقی

بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی هەفتەیەکی پڕ خزمەتگوزارییان لە رووی رێگاوبان و قیرتاوکردن و چاکسازی لە رێگاکانیان بەڕێکرد.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کارو پرۆژەکانی یەک هەفتەی ستافی قیر و تێکەڵە رێژکردن کاردەکەن لە هەموو گەڕەکەکان بە بێ جیاوازی و ئاماژەی بە چەندین گەڕەک کردووە کە کاریان تیادا کراوە.

شارەوانی ئاماژەی بە هەریەک لە گەڕەکەکانی، قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی گەڕەکەکانی بەکرەجۆ بە درێژی 29 هەزار مەتر دوجا، سیانەکردن و چاککردنی شەقامی دلکەی دووەمی قڕگە و شەقامی بەخیتیاری.

هەروەها قیرتاوکردنی شەقامی دووڕیانی سەرچنار نزیک دادگای سلێمانی، رێککردنەوە و تێکەڵەڕێژکردنی گەڕەکەکانی چوارچرا و کەرتی 36ـەکان و قڕگە.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە کۆنکرێتکردنی بەشێک لە کۆڵانەکانی قڕگە پشت مزگەوتی فەجر جێبەجێکراوە.

964 لە شارەوانیی سلێمانییەوە دەزانێت، ئەمساڵ تا ئێستا سەرووی 250 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە.

هەردوێنێ وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ 964 قسەی کردوو وتی، یەک کارگەی قیرمان هەیە و ئەویش بەشمان ناکات و فریا ناکەوێت، وانەبووایە دەمانتوانی کاری زیاتر بکەین و رێژەی قیرتاوکردن زۆر بەرز بکەینەوە.