پارە وەربگرن دەستپێدەکاتەوە

رێکارە کارگێڕییەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بوو

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان گرێبەستی کردەوە، بەڵام بەهۆی رۆتیناتی کارگێڕییەوە نەیان توانییەوە دەستکەن بە کارکردن.

ئەو پارەش کە 10 ملیۆن دینارە و دەبێت بدرێتەوە بە ئەم کۆمپانیای ئێستا بەناوی ئۆهیتان تا ئێستا پێیان نەدراوە و پارەی پرۆژەکەش بە بیانووی نەدانی باجەوە خەرج نەکراوە.

ئێستا بە قسەی ئیدارەی دەربەندیخان لەلایەن وەزیری داراییەوە رێکارە کارگێڕییەکانیان بۆ تەواو کراوە و دانی باجەکەشیان دواخراوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، وەزیری دارایی کتابی بۆ گەنجینەی سلێمانی کردووە کە دەبێت پارە بۆ ئەو کۆمپانیا خەرج بکرێت و دەست بکرێت بە کار.

وتیشی، کۆمپانیاکە شەش ملیاری لای حکومەتە کەچی ئەوان داوای 200 ملیۆن دینار باج دەکەن، بۆیە وەزیری دارایی باجدانەکەیانی خستووەتە دوای تەواو بوونی پرۆژەکە بۆئەوەی ئاستەنگیان بۆ دروست نەبێت.

کۆمپانیای جێبەجێکار سەرجەم ئەو کەرەستانە کە بۆ پاڵاوگەکە پێویستە دەبێت لە وڵاتی ئەڵمانیا بیانهێنێت و پێشەکیش پارە بدەن، بۆیە هێشتا نەگەشتووە و زیاتر لە پێنج مانگی دەوێت تا دەگاتە هەرێمی کوردستان، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان زیاتر لە 55٪ـی کارەکانی تەواو بووە، تەنیا کاری میکانیک و کارەبا ماوە و بە تەواوبوونیشی سنووری قەزای دەربەندیخان کێشەی کەمیی ئاوی پاکیان چارەسەر دەبێت.

هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخ...

هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان بەردەوامە