پێشمەرگە ئامادەیە بۆ رکابەری غازی باشور

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئامادەکاریەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی غازی باشور کۆتایی پێهێنا.

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری جامی سوپەری عێراق، تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، ماوەی هەفتەیەکە ئامادەکاریەکانی دەست پێ کردووە.

سەڵاح کانەبی راهێنەری تیمی یانەی پێشمەرگە بە 964ـی وت، هەفتەیەکە ئامادەکاریەکانیان بۆ ئەو یارییە گرنگە دەستپێکردووە.

وتیشی، هەرچەندە بۆ وەرزی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەیان کراوە، بەڵام هەوڵی خۆیان دەدەن کە ئەو جامە بەدەست بهێنن.

لای خۆیەوە هیوا حسێن یاریزانی نوێی پێکهاتەی ئەمساڵی پێشمەرگە بۆ 964 قسەی کردوو وتی، پێکهاتەکەیان بۆ وەرزی نوێ باشە و ئامادەکاری باشیان کردووە و هەموو هەوڵێک دەدەن یەکەم نازناوی وەرزی نوێ بەدەست بهێنن.

ئەم شەو کاتژمێر 11 تیپی بالەی پێشمەرگە، گەشتی شاری بەغدا دەکات، بڕیاریشە رۆژی دووشەممە 6.11.2023 کاتژمێر چواری ئێوارە و لە ناو هۆڵی فیدراسیۆنی بالەی عێراق، تیپەکەی شاری سلێمانی لە یاری جامی سوپەر بەرامبەر بە غازی باشور یاری بکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

+964صورة من منصة (شبكة):