تا پێنجى به‌یانى پاشماوه كۆكراوه‌ته‌وه
فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 50 تۆن پاشماوه‌ى به‌جێهێشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌نیا له رۆژى دووه‌مى به‌ڕێوه‌چوونى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییزی هه‌ڵه‌بجه، لانیكه‌م 11 گه‌ڵابه پاشماوه‌ى جیاجیاى به‌شداربوون و میوانان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ژینگه‌پارێز كۆكرایه‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، رۆژى یه‌كه‌میش پێنج گه‌ڵابه بوو.
كارمه‌ندانى ژینگه‌پارێزى كۆمپانیای بیڤان كه ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یان پێسپێردراوه و له‌لایه‌ن شاره‌وانیشه‌وه چاودێرى وسه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن، دره‌نگانى شه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا كاتژمێر 12:00ـى شه‌و، شه‌ش گه‌ڵابه پاشماوه‌یان له شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى فێستیڤاڵى هه‌نار له هه‌ڵه‌بجه كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن “هێشتا لانیكه‌م پێنج گه‌ڵابه‌ى دیكه‌ش ماوه كۆیبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌و كارمه‌ندانه گله‌یی ده‌كه‌ن، كه به‌شداربوون و میوانانى فێستیڤاڵ پابه‌ندی ژینگه‌پارێزى نه‌بوونه و نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست پاكوخاوێنی شوێنه‌كانیان رابگرن.
ئه‌ندازیار سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، كارمه‌ندانى ئه‌و كۆمپانیایه‌یان راسپاردووه بۆئه‌وه‌ى به زووترین كات كارى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه بكه‌ن و ته‌نیا له رۆژى دووه‌مى فیستیڤاڵه‌كه‌دا 11 گه‌ڵابه پاشماوه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌ر گه‌ڵابه‌یه‌ك 10 مه‌تر موكه‌عه‌به‌و نزیكى سێ تۆن و نیو پاشماوه ده‌گرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له رۆژى یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌شدا نزیكه‌ى پێنج گه‌ڵابه له پاشماوه كۆكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى، ستایشی رۆڵى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى پاككردنه‌وه‌ى كرد كه تا سه‌عات 5:00 به‌یانى ئه‌مڕۆ خه‌ریكى پاككردنه‌وه‌ى شوێنى فێستیڤاڵ و كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان بوونه.
به‌و كارمه‌ندانه‌ش ده‌ڵێت “ئێوە پاڵەوانی راستەقینەی فێستیڤاڵەکەن، بە راستی ئێوەن کاردەکەن بۆ سەرکەوتنی فێستیڤاڵ”.
سه‌لام بیلال داواشی كرد، به‌شداربوون و میوانان به‌گشتى پابه‌ندی رێنماییه‌كانى پاكوخاوێنى و ژینگه‌پارێزى بن و خاكى فێستڤاڵه‌كه به ماڵى خۆیان بزانن.