بناغەی بنکەیەکی تەندروستی دانرا لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

ڤیدیۆ

ئەمڕۆ سێشەممە، بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دانرا، بە گوژمە 651 ملیۆن دینار، بڕیارە لە ماوەی 380 رۆژ تەواو بکرێت.

ئەو بنکەیە لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر دووجا دروستدەکرێت.

بە قسەی بەرپرسان، بنکەکە بەشی تاقیگە، تیشك، سۆنار و بەشی ددانی تێدا دەبێت.

لەوبارەیەوە، دكتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە 964+ی وت، لە ساڵی 2022 پێنج بنکەی تەندروستییان دروستکردووە لە هەولێر، هەروەها لە 2023 پلانیان هەیە بناغەی 10 بنکەی دیکە لە گەڕەکەکان دابنێن.

ئەو دەڵێت، سوودی ئەم جۆرە بنکانە لەوەدایە، کە دەبێتە هۆی ئاسانکاریی بۆ هاوڵاتیان ناوچەکە، بۆ ئەوە دوورنەکەونەوە و لە نزیکی خۆیان بنکەی چارەسەرییان دەستبکەوێت.