"هه‌ندێك له مامۆستایان له ژێر فشار ده‌وام ده‌كه‌ن"
مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی: حكومه‌ت خۆی كۆتایی به خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌هێنێت
964+
رێژوان مامه قادر – سلێمانی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی له به‌رده‌م كه‌مپی زانكۆ گردبوونه‌وه و نه‌چوونه ده‌وامه‌وه.
ئه‌وان داوای دوو موچه به‌سه‌ریه‌ك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه.
یه‌كێك له مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت “حكومه‌ت خۆی كۆتایی به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ئیلتیزاماته داراییه‌كان رزگار بكات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بیروڕای جیاواز له‌سه‌ر بایكۆتی ده‌وام هه‌یه و هه‌ندێك له مامۆستایان له ژێر فشار ده‌وام ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو ده‌وامی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌وام ناكه‌ن.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا